Comments: در ظلماتِ زبان

یەدوڵڵا ڕوئیایی
---------------
ئارەشی خۆشەویست،
ژیانم لە بەرامبەر زمان و لە زماندا دەگوزەرێ، واتا لە بەرامبەر تاریکی و لە تاریکیدا، تا لە تاریکیدام لە تاریکی ناترسم.
لە مندا پیاوێک هەبوو لە ژوورێکی گەورە بەڵام تاریکدا و وەکو ژوور تاریک. پیاوەکە ژینی خۆی تێکڕا بە ئاخنینی ئەو ژوورە لە مار دەگوزەراند. هەر ڕۆژەیش مارێکی زلتر. کۆمی مارەکان لە تاریکیدا وەنەوزیان دەدا، هەریەک لەسەر ئەوی تر. بە تەرزێ کە پیاوەکە دەیتوانی لەسەریان ڕاکشێ. بێ ئەوەی پێوەی بدەن یان هێمنایەتییەکەی بشێوێنن. پیاوەکەیش بە درێژایی زەمان خووی بەوەوە گرتبوو کە لەسەر پێخەفێکی نەرم ڕاکشێ و نەترسێ. نەدەترسا، بیریشی لە ترس نەدەکردەوە. کۆمی مارەکان لەگەڵ ئەو و ئەویش لەگەڵ کۆمی مارەکاندا میهرەبان بوو. ساڵانی ساڵ. ڕۆژێک کە ویستی ژینی زمان بباتە دەرەوەی زمان، ناکاو بیری لە مەرگی خۆی کردەوە و لە برا بەناوبانگەکەی، ترس! هەر کە بیری لە ترس و، ڕاشکاوتر، لە ترسان کردەوە، پەنجەرەکانی ئەو ژوورەکرانەوە و ڕووناکییە مەزنەکەی ڕۆژ هاتە ژوورەوە. مار تێکڕا لە خەو هەڵسان و بەرەو ئەو بەختهەڵگەڕاوە، هەڵگەڕانەوە و بە چزووی خۆیان لەتوپەتیان کرد. تەنانەت مارێکیش نەبوو کە ژاری خۆی لەودا نەڕێژێ.
ئەمەیش ئەو شتەیە کە خەریکە لە مەرگی مندا بە سەر من دێ.
چۆن دەمتوانی مەرگم بکەمە وێنەیەکێشانەوە لەو شتەی لە ژیاندا دەمکرد؟
تا کاتێکی تر قەزات

Posted by بەروژ at mars 22, 2016 12:26 PM

چقدر غم انگیز است نازنین !به همدردی از دور میبوسمت.

-- مرسی همدرد ساداتی

Posted by ساداتی at mars 18, 2016 3:24 PM
Post a comment









Remember personal info?